نوچەنێت-ئاژانسەکان
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەگەر کەسێک پێی وایە، کە کابینەکەی دەستلەکار دەکێشێتەوە یان لە پاشەکەشەدایە، هەڵە دەکات.
حەسەن روحانی، بە ئاماژەدان بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی گوتی: پێم وانییە تەنانەت یەک ئێرانیش پێێ وابێ، دەبێ لەبەرامبەر دەستدرێژی و دەم پیسی و بێ رێزیەکانی (ترەمپ) پاشەکشە بکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی “دەوڵەت لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاریدایە، دەبێ هەموومان هەست بە بەرپرسایەتی بکەین، ئەوەی لە پێشەوەی بەرەکەدایە بەو مانایە، کە لاقی لە سەر مین داناوە و هەر بۆیە راستەوخۆ لە ژێر گوشار و ئاگری چەکەکاندایە.
حەسەن روحانی جەختیشێ کردەوە، وەک خۆی تا سەر ئامادەیە بەرەنگاری ئەم گوشارانە بێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکی هەبێت.