نوچەنێت
پەرلەمانی عیراق، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تر بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی دەبەستێ.
نزیکەی دوو مانگە، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان، نەیانتوانیوە لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون.
لە دواکۆبوونەوەیدا پەرلەمانی عیراق، هەوڵیدا بە کۆی دەنگ تەمەنی پەرلەمان درێژبکاتەوە، بەڵام کۆمەڵێک لایەن بە کارێکی دژی بنەماکانی دەستوریان دانا. بۆیە ئەمڕؤ پێنج شەممە٢٨-٦-٢٠١٨، کۆبوونەوەیەکی تر بۆ هەمان مەبەست دەبەستێ.