هاوڵاتییەک بە گوللــە کوژرا

0

نوچەنێت: تایبــەت

شەوەی رابردوو هاوڵاتییەکی خەڵکی رانیە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـــەیەک گیانی لەدەستداوە. پۆلیسیش تۆمەتباری دەستگیر کرد.
لە لێداونێکی تایبەت بە نوچەنێت، ناسیاوێکی ماڵ کوژراوەکە، کە نەیویست ناوی بهێنرێت، لەبارەی روودواوەکەوە رایگەیاند: شەوی چوارشەممە (28-6-2018)، ناوبراو دوای ئەوەی لە چوارقوڕنە سەردانی خزمێکی خۆی دەکات؛ لەکاتی مامەڵەی چەک گوللەیەک لەدەستی خزمەکەی دەردەچێت و بەری دەکەوێت و گیانی لەدەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، پۆلیسی چوارقوڕنە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بەسەر چەکی بەکارهاتوودا گرت و خزمی کوژراوەکەشیان دەستگیر کرد.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com