نوچەنێت: تایبەت
له چەند رۆژی رابردوو ههڵمهتێكی لیژنهكانی قایمقامییهتی ههولێر 15 پاڵاوگهی نایاسایی نهوت بههۆی پابهندنهبوون به ڕێنماییهكانی ژینگهوه داخراون. سەرۆکی لیژنەی تایبەتمەند لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر-یش دەڵێت “دەبوایە زۆر زووتر ئەو پاڵاوگانە دابخرانایە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نافیز مستەفا، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سرووشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەبارەی داخشتنی پاڵاوگە نایاساییەکان، رایگەیاند: دەبوایە زۆر زووتر ئەو پاڵاوگانە دابخرانایە، لەو بارەیەوە بەدواداچوونی تەواومان کردووە و داواشمان کردووە، کە ئەو پاڵاوگانە دابخرێن. زۆربەشیان داخران، بەڵام چەند دانەیەکیان ماون دابخرێن.
نافیز مستەفا دەڵێت، پێمانوایە ئەو پاڵاوگانە هیچ سودێکیان نییە، چوونکە مەرجی تەندوستی و ژینگەیی تێدا نییە، هەروەها هیچ بەرهەمێکی کوالیتییان نییە، کە کوردستان پێویستی پێ بێت، بۆیە داخارنیان زۆر باشترە لە ئێستادا،
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سرووشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئاماژە بەوە دەدات، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ لیژنەکانی کشتوکاڵ و تەندروستی کۆببینەوە بۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر داخستنی تەواوی پاڵاوگە نایاساییەکان. گوتیشی “ئەو پاڵاوگانە کاریگەری نەرێنییان لەسەر ئاوی ژێرزەوی، گوندەکان و چەندین شتی پەیوەندی دار بە ژینگەوە هەیە”.