نوچەنێت-قطرە
باڵیۆزی هەمیشەیی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، رێکخراوی داعش لە ئێستادا لە ئەفغانستان نزیک بە 10 هەزار چەکداری هەیە.
واسیلی نیزنیا، باڵیۆزی هەمیشەیی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەفغانستان، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەی ئەم ئامارە بکات رایگەیاند “چەکدارانی داعش لە 9 پارێزگای ئەفغانستان چالاکییان هەیە.
ئەم دیپلۆماتکارەی روسیا، داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، کە بەرامبەر بە رەوتە تیرۆریستییەکانی ئەفغانستان خاوەنی هەڵوێست و کردەوەی هاوبەش بن.
ئەم لێدوانەی نیزنیا لە کاتێکدایە، کە بەرپرسانی ئەفغانستان و ئەمریکا، بەردەوام جەختیان لە سەر بوونی 3 هەزار چەکداری داعش لە ویلایەتی نەنگرهار کردۆتەوە.