نوچەنێت
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی راگەیاند. وەزیری پەروەردەش، رێژەی دەرچووانی هەردوو پۆلەکەی ئاشکرا کرد.
د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 راگەیاند.
وەزیری پەروەردە ئاشکرای دەکات، کە رێژەی دەرچوون لە بەشی زانستی 12ی ئامادەیی (28%) بووە. رێژەی دەرچوون لە بەشی وێژەیی 12ی ئامادەیی (18%) بووە. رێژەی دەرچوون لە پۆلی 9ی بنەڕەتی (65%) بووە.
57 قوتابی یەکەم و دووەم و سێیەم بوون، لەوانەش 34 کوڕ و 23 کچن.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەت: کلیک بکە