روونکردنەوەیەک لەسەر دابەشکردنی بەنزینی حکومی

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سرووشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو بەنزینەی، کە گەیشتووەتە هەولێر، بڕێکی کەمە و داوامان کردووە بڕەکە زیاتر بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە لەماوەی رابردوو نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەیەوە، ئەم بەرزبوونەوەیەش بەگشتی کاریگەری لەسەر هاونیشتمانیان دروستکردووە. هەروەها لە سبەی رۆژی پێنجشەممە 28-6-2018، لە پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشکردنی بەنزینی حکومی دەکرێت. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نافیز مستەفا، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سرووشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومەی رایگەیاند: ئەو بەنزینە، پێشتر کۆمپانیای نەوتی عێراقی بڕیاری دابوو بڕێک بۆ هەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان (هەولێر، دهۆک و سلێمانی) بنێریت. ئەو بەنزینەی، کە گەیشتووە بڕێکی کەمە و داوامان کردووە بڕەکە زیاتر بکرێت.

نافیز مستەفا دەڵێت، پارێزگای هەولێر رۆژانە پێویستی بە دوو ملیۆن لیتر بەنزینە، بۆیە پێویستە ئەو بەنزینە بە بەردەوامی بێت، تاکوو بەسەر هەموو جۆرە ئۆتۆمیلێک دابەش بکرێت، کە لە ئێستادا تەنیا شمولی تەکسی دەکات. 

ئەوسەرۆک لیژنەیە ئاماژەی بەوە دا، کە بڕە بەنزینەی ئێستا هەیە و بۆ تەکسییە، نرخەکەی 600 دینارە و هەر بەو نرخە دەدرێتە حکومەتی هەرێم، بەڵام تێچووی رێگا و قازانجی بەنزینخانەکانی دێتە سەر. هەروەها نرخی گواستنەوەش بۆ هەر لیترێک 25 دینارە، واتە دەکاتە 625 دینار، بێجگە قازانجی بەنزینخانەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com