نوچەنێت: رۆیتەرز
دادگای باڵای ئەمریکا، بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە دژی شەش وڵاتی ئیسلامی پەسەند دەکات.
رۆژی هەینی 27-1-2017، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی دەرکرد، کە بەهۆیەوە هاوڵاتییانی وڵاتانی عێراق، سوریا، ئێران، سوودان، لیبیا، سۆماڵ و یەمەن لە وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکی و گەشتکردن بۆ ئەمریکا قەدەغەکرد و دواتر چاوپۆشی لە عێراق لەناو ئەو لیستە کرا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، دادگای باڵای ئەمریکا بە دەنگی 5 ئەندام بەرامبەر 4 ئەندام، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای پەسەند کرد.
دادگا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دژبەرانی ئەو بڕیارە نەیانتوانی بیسەلمێنن بڕیارەکە دژی یاسای کۆچی ئەمریکییە و ”یاساکەش هەڵاواردنێکی دینی و نادەستووری نییە“.
دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر بڕیارەکەی دادگا رایگەیاند “ئەو بڕیارەی دادگا، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەل و دەستووری ئەمریکا و پاراستنی ئاسایشی وڵات“.