نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵی تازەی میسر لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه 27-6-2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له تامر الملیجی، كونسوڵی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی له الملیجی كرد، كه ماوه‌یه‌كه وه‌ك كونسوڵی میسر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و پشتگیریی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌تی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ده‌ربڕی.
لەبەرامبەردا، كونسولی میسر وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، هیواى خواست بتوانێت په‌ره‌ى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریمى كوردستان بدات.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و میسر و چۆنیه‌تیی پته‌وكردنیان له بواره‌كانی رۆشنبیری، بازرگانی، ئابووری و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی كرا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە كه ئاسۆیه‌كی روون هه‌یه و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات.
هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیان تاوتوێ كرد، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق هاوكار ده‌بێت.