نوچەنێت-سپۆتنیک
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەو گەمارۆیانەی، کە دەخرێنەوە سەر ئێران، بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشییان لێ ناکرێ و واشنتۆن پێداگرییان لە سەر دەکاتەوە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، واشنتۆن پێداگرە لە سەر ئەو گەمارۆیانەی، کە لە رۆژی 4ی نۆڤەمبەرەوە دەخرێنەوە سەر ئێران و ئامادە نییە دانوستانی لە سەر بکات.
ئەم بەرپرسەی ئەمریکا دەشڵێت: هەڵوێستی پێشووی ئیدارەی ئۆباما دژ بەم هەڵوێستەی ئێستا بووە، بەڵام ئێمە ئامادە نین بە هیچ شێوەیک بیر لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران بکەینەوە.
لە درێژەی لێدوانەکەی، ئەم بەرپرسەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، کە واشنتۆن داوا لە هاوپەیمانانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بە ئاراستەی جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، یەکهەڵوێست بن و بەکردەوە کاری بۆ بکەن.