نوچەنێت-ئاژانسەکان
ئەندامێکی لیژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران، بە نوێنەرایەتی 187 پەرلەمانتاری ئەم وڵاتە، نامەیەک ئاراستەی حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران دەکات.
ناوەڕۆکی ئەم نامەیە پەیوەستە بە داواکاری پەرلەمانتارانی ئێران بۆ گۆڕینی تیمی ئابوری حەسەن روحانی.
لە بەشێک لە نامەی پەرلەمانتارانی ئێراندا هاتووە: دۆخی ئێستای ئابوری و دارایی وڵات پێویستی بەوەیە، کە هەوڵەکان بۆ کەم کردنەوەی کوشارەکان و باشترکردنی بژیوی ژیانی خەڵک وەگەڕبخرێن.
لە نامەی پەرلەمانتارانی ئێرانی ئاماژە بەقەیرانی دارایی ناوخۆ و گەمارۆکانی سەر ئێران کراوە و جەخت کراوەتەوە، کە ژووری ئۆپەراسیۆنی ئابوری لە دژی ئێران پێکهاتووە.
لە نامەکەدا باس لە ناکارامەیی تیمی ئابوری حەسەن روحانی کراوە و جەخت کراوەتەوە، کە پێویستە حکومەت بەرنامەیەکی ورد و هەمەلایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە و گرفتی دارایی ئێران دابڕێژێت.