مەترسیدارترین وڵاتان بۆ ژنان کامانەن؟

0

نوچەنێت

بە گوێرەی ئەنجامی دوایین ڕاپرسی، کە لە بارەی ١٩٣ وڵاتی جیهان ئەنجام دراوە، زیاتر لە ٥٥٠ لێکۆڵەری کاروباری ژنان تیایدا بەشدار بوونە، مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان بۆ ژنان دەستنیشان کراون.

ئەم راپرسییە بە لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵێک فاکتەری جیاواز ئەنجام دراوە و ئەنجامەکەی وەک ڕێزبەندی وڵاتانی مەترسیدار بۆ ژنان بڵاوبووه‌تەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپرسییە، هیند لە ئێستادا وەک مەترسیدارترین وڵات بۆ ژنان هەژمار دەکرێ و پلەی یەکەمی گرتووه‌. لە دوای هیند، هەر یەک لە وڵاتانی ئەفغانستان و سوریا، بە ڕێز بە دووەمین و سێيەمین وڵاتانی مەترسیدار بۆ ژنان هەژمار دەکرێن و لە یەکەمەکانی ئەم لیستە ڕەشەدا جێان گرتووە.

مەترسی زۆری توندوتیژی سێکسی و هەروەها بە کۆیلەكردنی ژنان لە هیند، وایکردووە ئەم وڵاتە یەکەمی ئەم لیستە ڕەشە بۆ خۆی تەرخان بکات.

سەرباری ئەوەی، کە لە چوار ساڵی رابردوودا پاراستنی ژنان بەرامبەر بە توندوتیژی بۆتە ئەولەوییەتی یەکەم و نیشتمانی ئەم وڵاتە، بەو حاڵەشەوە ئەم ڕاپرسییە نێشانى دەدات، کە هەوڵەکان لەم بارەوە ئەنجام بەخش نەبووە، یان بە گوێرەی پێویست هەوڵی بۆ نەدراوە.

لە لایەکی دیکەوە، لە ئەفغانستان، مافە سەرەتاییەکانی ژنان ئێستاش کێشە و ئاریشەیەکی گەورەی ئەم وڵاتەیە. ژنانی ئەفغانی لەگەڵ کۆمەڵێک کێشە و گرفتی وەک پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری زۆرەملێ و ناچاری، توندوتیژی بنەماڵەیی و هەروەها کوشتنی ژنان لە ژێر پەردەی پاراستنی شەرەف بەرەوڕوون. کۆی ئەم هۆکارانە وایکردووە، کە ئەفغانستان پلەی دووەمی وڵاتانی هەرە مەترسیداری بۆ ژنان هەبێت.

بە پێی راپرسییەکی هاوشێوەی، کە ساڵی ٢٠١١ ئەنجام درابوو، ئەم ڕاپرسییەش نیشان دەدات، کە وڵاتانی ئەفغانستان، کۆماری دیموکراتی کۆنغۆ، پاکستان، هیند و سۆمال، وەک مەترسیدارترین وڵاتان بۆ ژنان دێنە ئەژمار.

ناوەندی لێکۆڵێنەوەی تامسۆن رۆیتەرز، لە دوای شەپۆلی ناڕەزاییەکان، کە دواتر بە بزووتنەوەی “می توو” ناوبانگی دەرکرد، بڕیاری دا ئەم ڕاپرسیانە ئەنجام بدات. وادێتە بەرچاوی، کە ئەم بزووتنەوە و دەرهاویشتەکانی بوونەتە هۆی ئەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پلەی دەیەمی وڵاتانی مەترسیداری جیهان بۆ ژانان بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات.

ئەگەر چی ئەمریکا لە پلەی دەیەمی ئەم لیستە ڕەشەدایە، بەڵام کاتێک پرسیار کراو، کە ژنان لە کام وڵات لەگەڵ زۆرترین ڕادەی توندوتژی سێکسی و ئازار و دەستدرێژی سێکسی بەرەوڕوون، ئەم وڵاتە وێڕای سوریا بە هاوبەشی پلەی سێيەمیان هەیە و تەنانەت لە پەیوەندی لە \گەڵ توندوتیژی خێزانی، ئەمریکا پلەی شەشەمی هەیە.

دە وڵاتی یەکەمی ئەم لیستەیە، بە ڕێز بریتیين لە:

هیند، ئەفغانستان، سوریا، سۆمال، سعودیە، پاکستان، کۆنغۆ، یەمەن، نیجیریا و ئەمریکا.

بە پێی ئەنجامی ڕاپرسی ئەم ناوەندە بۆ ساڵی ٢٠١٧، قاهیرە و کەراجی مەترسیدارترین و تۆکیۆ و لەندەن به‌ پارێزاوترين شارەکانی جیهان بۆ ژنان هەژمار دەکرێن.

ئەم راپرسییانە بە پێی چوار پێوەر ئەنجام دراون


یەکەم: توندوتیژی سێکسی

دووەم: هەلی کار

سێيەم: خزمەتگوزاری تەندروستی

چووارەم: خزمەتگوزاری کولتووری

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com