نوچەنێت-جیرۆزالیم پۆست
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا یاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، لە گەڵ خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی رۆژانی دوایی ئەم وڵاتە بەراورد دەکات و ئەوان بە کەسانی ئازا وەسف دەکات.
بە گوێرەی راپۆرتی پێگەی جیرۆزالیم پۆست. بنیامین نەتەنیاهۆ، لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، کە شەوی رابردوو بڵاو بووەوە، روو لە خەڵکی ئێران دەکات و دەڵێت: ئێوە ئازایەتی خۆتان لە سەر زەمینی یاری نیشان دا، ئێوە ئەم ئازایەتیەش لە سەر شەقامەکانی ئێران نیشان داوە.
جێێ ئاماژەیە، لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە، لە چەندا شارێکی گەورەی ئێران، خەڵکی بازاڕ و کاسبکار، بە نیشانی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە دامەزینی بەهای تمەن و باری خراپی ئابوری و سیاسەتەکانی رژێمی ئێران دەستیان کردووە بە مانگرتن و خۆپێشاندان و بە گوتنەوەی دروشمی دژ بە رژێمی ئێران و، دەسەڵاتداران بێزاری خۆیان لەم دۆخە نێشان دا.