هۆکاری پەرەسەندنەوەی داعش لە عێراق خرایەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

شارەزایەکی سیاسی و چاودێری دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان رایدەگەیەنێت، ئەو ناوچانەی لە عێراق داعشی لێیە بووتەوە مەیدانی یەکلاکردنەوەی بەرژەوەندی زلهێزەکان و وڵاتە هەرێمییەکان. 

بە گوێرەی راپۆرت و هەوڵی ئاژانسەکان و لێکدانەوەی شارەزایانی سەربازی، زەنجیرە چیای حەمرین، بووەتە مۆڵگەی چەکدارانی داعش بۆ خۆ رێکخستنەوە و پەرەسەندنیان. هەروەها مەترسییەکانی داعش، لەو ناوچانە بە تایبەت ناوچە کوردنشینەکان، خەڵک رفاندن و کوشتن و هەڕەشە کردن لێیان، گومانی ئەوەی دروستکردووە، دەستێک لە پشت ئەو مەترسیانەوە بێت بۆ زیاتر تێکدانی باروگوزەرانی خەڵکی ئەو ناوچەیە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، حەسەن بارام، شارازای کاروباری سیاسی و چاودێری دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان، لەبارەی رەوشی ئەو ناوچانە رایگەیاند: ئەو ناوچانەی، کە داعشی لێیە، بووەتە شوێنی تەسفیە حساباتی نێودەوڵەتی و عێراقیش، بۆیە ئەو جۆرە قوربانیدانانە ئاسایی دەبینم، چۆنە بووتەوە مەیدانی یەکلاکردنەوەی بەرژەوەندی زلهێزەکان و وڵاتانی هەرێمی.

لەبارەی رؤڵی عێراق لە مانەوە و پەرەسەندی داعش لەوە ناوچانە دەژ بە کورد حەسەن بارام گوتی “وای نابینم و زانیاری تەواوم لە بارەیەوە نییە، بەڵام لەو ناوچانە عەرەبی شیعە و سوننە، کاکەیی و ئێزدیشی لێ نیشتەجێیە. هەروەها ئەو پانتاییە، مەیدانێکە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی نێوان لایەنە نێوخۆیی و دەرەکییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com