نوجەنێت: تایبەت
سەرۆکی رێکخراوی میثرا (کاکەیی)رایدەگەیەنێت، لەو شەش رفێندراوە کاکەییەکان تەنیا یەکێکیان ماوە رزگار بکرێت.
ماڵی فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی، رۆژی 11-6-2018، زیاتر لە 40 چه‌كداری داعش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ناوبراو و پێنج كرێكاریان به ئاراسته‌ی حه‌ویجه رفاند، داعش له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رفاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یاند.
لە لێدوانێکی تایبەت نوچەنێت، رەجەب عاسی کاکەیی، سەرۆکی رێکخراوی میثرا (کاکەیی)، لەبارەی رفێندراوە کاکەیییەکانی سنوری داقووق رایگەیاند: لەو شەش کەسەی رفێندرابوون بێجگە لە ئاعای گوندەکە کەسەکانی دیکە بە پارە بەردراون، دیارە کەس لە نێواندا هەیە بۆ ئازادکردنی ناوبراو.
باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی داقووق، سنووری ئه‌و گونده كاكه‌یی نشینانه‌یه، كه له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داعش خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی هه‌ره‌سانكردووه و هه‌رجاره و كه‌سێك یان زیاتریان لێ ده‌ڕفێنێت. هێزه عێراقییه‌كان توانای پڕكردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ركانیان نییه و به‌درێژایی 83 كیلۆمه‌تر به چۆڵی جێهێشتراوه و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان به‌ڕووی داعش دا كراوه‌یه.
له گونده‌كانی زه‌نقه‌ڕ و عه‌لی سه‌را و كۆبانی و ئه‌لبومحەممه‌د، كه له‌گه‌ڵ گونده‌كانی ژێرده‌ستی داعش هاوسنوورن له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا 11هاونیشتمانی لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراون كه پێنجیان كاكه‌یی بوونه.