واشنتۆن هاوپەیمانانی لە دژی ئێران رێکدەخات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

بەرپرسێکی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن هاوپەیمانانی خۆی دژ بە ئێران هان دەدات و داوایان لێدەکات، کە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا هاوردەی نەوتی خۆیان بە تەواوی لە ئێران رابگڕن.

بەپرسێکی باڵای ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، ئەمڕۆ  26-6-2018 رایگەیاند: وڵاتانی کڕیاری نەوتی ئێران، دەبێ لە مانگی نۆڤەمبەرەوە، خۆیان بۆ گەمارۆکانی سەر ئێران ئامادە بکەن و کڕینی نەوت لەم وڵاتە رابگرن.

ئەم بەپرسەی ئەمریکا، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، جەخت دەکاتەوە، کە ئەمریکا داوای لە هاوپەیمانانی خۆی کردووە هاوردەی نەوتی خۆیان لە ئێران بە تەواوەتی رابگرن.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئەمریکیە، هەفتەی داهاتوو شاندێکی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، تاکوو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی کەنداو دڵنیا بکاتەوە، کە بازاری نەوتی جیهان پارێزراوە و خۆیان بۆ گەمارۆکانی سەر ئێران ئامادە بکەن.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی واشنتۆن، ئەمریکا سەرچاوە داراییەکانی ئێران بەربەست دەکات، تاکوو رەفتاری تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکە بخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com