پەرلەمانتارێکی کورد وەڵامی عەبادی دەداتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقی داوا ده‌كات، سه‌رجه‌م گروپه‌ چه‌كداره‌كانی له‌سه‌ر خاكى عێراق له‌چه‌ك دابماڵرێن، له‌نێویشیاندا پارتى كرێكارانى كوردستان. په‌رله‌مانتارێکیش دەڵێت “رەوشی عێراق هێندە لەبار نییە، کە بتوانێت هەڕەشە بکات”.  

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە بارەی لێدوانێکی حەیدەر عەبادی، لە سەر ئۆپۆزسیۆنی پارچەکانی دیکەی کوردستان، رایگەیاند “عێراق لە قۆناغێکی سەختدایە، ئەمە بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە، بۆ ئەوەی خەڵک شتی چارەنوسساز لە بیر بکات و بە شتی لاوەکییەوە سەرقاڵ بێت. هەروەها رەوشی عێراق لەبار نییە، چونکە هێشتا هەندێک شوێن بەدەست داعشەوەیە، کە مەترسین لە سەر عێراق.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، هێشتا رەوشی سوننە و شیعە، کێشەی کورد و بەغدا و بارودۆخی پەرلەمان ئاڵۆزە و یەکلا نەبووەتەوە، هێشتا دادگای باڵا ئەنجامی هەڵبژاردنی رانەگەیاندووە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە رەوشی عێراق هێندە لەبار نییە، کە هەڕەشە بکرێت.  

لەبارەی چەککردنی ئۆپۆزسیۆنی پارچەکانی دیکە لە لایەن دەسەڵاتی بەغداوە موحسن عوسمان گوتی “حکومەتی عێراقی نەیتوانیووە چەک لە دەست خەڵکی خۆی بستێنێت لە ناو شار و گەندەکانن، ئەی چۆن دەتوانێ چەک لەدەست کەسانێک وەربگرێ، کە لە شاخ دان. هەروەها لە توانای سەربازی و ئەمنی عێراقدا نییە، تاکو بتوانێت ئەو لایەنە سیاسیانە چەک بکات. 

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانى فیدڕاڵ، له‌ كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا، ڕایگه‌یاند “ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێی كۆنتڕۆڵكردنى سنووره‌كانى له‌ سێگۆشه‌ى عێراق- توركیا- ئێران-ی كرد”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ حكومه‌ت داوا له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر خاكى عێراقن، له‌نێویشیاندا پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)، چه‌ك دابنێن. هه‌روه‌ها گوتی “هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت به‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان عێراق بۆ خاڵى سفر بگه‌ڕێننه‌وه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com