هەڵوێستی پەرلەمانتارێک لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان

0

نوجەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەمەنی یاسایی پەرلەمانی عێراق چوار ساڵە و بەپێی دەستوور درێژکردنەوەی هیچ مانایەکی نییە.

پەرلەمانی عێراق،خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان کردووە و بڕیارەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پەسەند بكرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، خۆشەوی خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “بەپێی دەستووری عێراق، پەرلەمان لە یەکەم دانیشتنیەوە ماوەی یاسایییەکەی چوار ساڵە، بۆیە ئێمەش لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەکەی نین، بەڵام پەرلەمانی عراق ئێستا کەوتووەتە بارێک، کە چاوەڕوان دەکرێت کێشە درووست ببێت”.

ئەو ئەندام پەرلەمانی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٢ ئایار، لەلایەن دادگای فیدڕالی یەوە پەسەند نەکراوە و گرفتی تێکەوتووە، بۆیە هەوڵ دەدرێت رێگەیەکی یاسایی بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو بابەتە بکرێت.

خۆشەوی خەلیل گوتیشی “ئەو بڕیارەی، کە پەرلەمان دەری دەکات لەسەر ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەوەسێتەوە سەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی قبوڵی دەکات یان رەتی دەکاتە، بەڵام بەبۆچوونی ئێمە ماوەی پەرلەمان چوار ساڵە و بەپێی دەستوور درێژکردنەوەی پەرلەمان هیچ مانایەکی نییە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com