ماتیس لە ئەفغانستانە

0

نوچەنێت-افق

وەزیری بەرگری ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان.

جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئەمڕۆ ٢٦-٦-٢٠١٨، بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە کابۆل.

بڕیارە لەم سەردانەی بۆ ئەفغانستان، ماتیس لە گەڵ ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆمار و عەبدولڵا عەبدولڵا، سەرۆکی جێبەجێکاری دەوڵەتی یەکگرتووی ئەم وڵاتە، کۆبێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی سەردانەکە، وەزیری بەرگری ئەمریکا بڕیارە لە گەڵ جۆن نیکلسۆن، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان، دیدار و گفتوگۆ بکات.

ماتیس بەر لە سەردانەکەی ئەمڕۆی، گوتبووی دەرفەتەکانی بەردەم ئاشتی لە نێوان تاڵیبان و دەوڵەتی ئەفغانستان تاوتوێ دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com