نوچەنێت-هەواڵنێریی فەرەنسا
یەکێتی ئەرووپا لە دوتوێی راگەیێنداروێكدا، بەرانبەر بە قەیرانی یەمەن، دواهەڵوێستی خۆی وەرگرت و جەختیش لە سەر بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی لەم وڵاتە دەکاتەوە.
لە بەشێک لە راگەیێندراوەکەی یەکێتی ئەوروپا هاتووە: داوا لە سەرجەم لایەنەکانی شەڕی یەمەن دەکەین، پشوودرێژ بن و هەوڵ بۆ پێکهێنانی ئاگربڕی سەرتاسەری بدەن و بە شێوەی بنیاتنەرانە، هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن.
ئەم راگەیێندراوەی یەکێتی ئەوروپا، دوای ئەوە دەێ، کە وەزیرانی ٢٨ وڵاتی ئەندام لەم یەکێتییە لە لۆکزامبۆرگ کۆبوونەوە. مارتین گریفیتس، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، لەم کۆبوونەوەدا بەشدار بوو. گریفیتس نەخشەڕێگای خۆی بۆ چاەسەری قەیرانی یەمەن خستەڕوو.
یەکێتی ئەوروپا جەخت دەکاتەوە، کە پرسی یەمەن، چارەسەری سەربازی نییە و پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی گریفیتس و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی سیاسی لەم وڵاتە خستەڕوو.