نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەکۆبوونەوەمان لە گەڵ مەکتەب سیاسی باس لەوە کرا لە ئێستادا کورد چی بکات لەگەڵیان چۆن دانوستان بکات، مەرجی هەبێ وەک گەڕانەوەی پێشمەرگە و ماددەی ١٤٠ و مافەکانی دیکەی کورد.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەیان لە گەڵ مەکتەب سیاسی حزبەکەیان، رایگەیاند: رۆژی دووشەممە 25-6-2018، فراکسیۆن لە گەڵ مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەمان هەبوو، سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان، کە جیاوازی یاسایی هەیە لە نێوان بەردەوام بوون و بەردەوام نەبوون. هەروەها چەند بۆچوونێک هەبوو لەسەر دۆخی سیاسی عێراق، کە مالیکی و عەبادی بەهێز نین، کە لە ئێستادا کورد چی بکات لەگەڵیان چۆن دانوستان بکات، مەرجی هەبێ وەک گەڕانەوەی پێشمەرگە و ماددەی ١٤٠و مافەکانی دیکەی کورد.
موحسن عوسمان زیاتر روونیکردەوە، کە جەخت لەوە کراوەتەوە، کە دەبێ کورد بە یەک دەنگ بچێتە بەغدا. هەروەها گوتی “مەکتەب سیاسی بە وردی گوێ لە بۆچوونەکان گرت و رایانگەیاند، لە سێ رۆژی داهاتوو ئەنجامی کۆبوونەوەکە بڵاو دەکەینەوە”.