نوچەنێت: تایبەت
شارەزایەکی سیاسی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان رایدەگەیەنێت، ئێستا داعش لە سێگۆشەی سوننە و ناوچەی جێناکۆک، بەشێوەی بەرفراوان ئامادەکاریان کردووە. دەشڵێت “داعش مانۆڕی سەربازی لە نزیک حەویجە بەڕێوە بردووە”.
لهدوای رووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهری 2017، سنوورێكی بهرفروان، كه پێشتر بهدهستی هێزهكانی پێشمهرگه و سوپای عێراقهوه بوون، كهوتووەتەوە دهستی چهكدارانی داعش. بهپێی زانیاری ههواڵگریی هێزهكانی پێشمهرگە 85% زنجیره چیای حەمرین، كهوتووەته دهستی چهكدارانی داعش.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، حەسەن بارام، چاودێر و شارەزای سیاسی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، لەبارەی پەرەسەندنی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، رایگەیاند: داعش دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، بە شێوەیەکی چڕوپڕ و هەمەلایەنە، سەرقاڵی خۆسازدان و خۆ رێکخستنەوەیە؛ بۆیە ئێستا داعش لە سێگۆشەی سوننە و ناوچەی جێناکۆکەکان، بەشێوەی بەرفراوان ئامادەکاریان کردووە. نەک هەر ئەو تاوانی کوشتنی ئەو خێزانەی شارۆچکەی حەمرین، بەڵکو رۆژانە چەندین حاڵەتی شەڕ و پەلاماریان لەو ناوچانە هەیە.
حەسەن بارام دەشڵێت “لە چەند رۆژی رابردوو لە سنووری قەزای حەویجە، مانۆڕێکی سەربازییان بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەنجام دا، بۆیە پێشبینی دەکەم، کە داعش چاوەڕوانە لە داهاتوو دەرفەتێک بێتە پێش و وەک ساڵی 2014 پلانەکانی ئەنجام بدات. هەروەها قەتڵوعامی ئەو خێزانە، بەشێکە لە چالاکییە نوێیەکانی داعش.
لەبارەی ئەوەئ کورد لە ئێستادا بۆ پاراستنی ئەو خەڵکە دەبێ چی باکات، حەسەن بارام گوتی “لەم کاتەدا کورد دەسەڵاتی ئیداری و کارگێڕی سەربازی و ئەمنی نەماوە لەو ناوچانە، بەڵام کورد دەبێ ناڕەزایەتی خۆی بگەیەنێتە هاوپەیمانان و حکومەتی عێراقی، چونکە بەشێکی زۆر لەو خەڵکەی دەکرێنە ئامانج کوردن لە کاکەییەکان و خەڵکی دەورووبەری دووزخورماتوو”. گوتیشی “هەموو بەرپرسیاریەتییەک، لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە”.