نوچەنێت: تایبەت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25-6-2018، دادگاى فیدراڵی عێراق ئاشکرای کرد، درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان، نادروسته و لێدانه له ده‌ستوور. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت “خودی دادگای فیدراڵی نادەستوورییە و بە راگرتنی ماوەی پەرلەمان، دەبێ ئەرکی حکومەت و سەرۆکایەتی کۆماریش رابگیریێت”.
به‌پێی ده‌ستوورى عێراق، ته‌مه‌نى په‌رله‌مان له 1-7- 2018 كۆتایی پێدێت، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌دا، په‌رله‌مان له دانیشتنێكیدا هه‌مواركردنه‌وه‌ى چواره‌مى یاسای هه‌ڵبژردنه‌كانى خوێندنه‌وه، تێیدا ته‌مه‌نى خۆى درێژكردووه‌ته‌وه، بڕیاریشه یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو له دانیشتنێكی تردا خوێندنه‌وه‌ى كۆتایی بۆ بكرێت و دواتر ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵەوە لەسەر درێژنەکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، رایگەیاند “ئەگەر باسی نادەستووری بێت، خودی دادگای فیدراڵی نادەستوورییە و دەبوایە هەڵبووەشایەتەوە، چونکە بۆ ماوەی شەش مانگ دامەزراوە لەکاتی بریمەر؛دەبوایە پەرلەمان یەکلاکەرەوەی بوایە، بەڵام ئەگەر لەسەر دەستوریش بڕۆین زۆر شت هەیە لە عێراق دەستووری نییە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت “بەپێی دەستوور دەبوایە دوای 45 رۆژ لە هەڵبژاردن ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمان سوێندی یاسایی بخۆن. دەبوایە لە دەستوور بنوسرایە، کە پەرلەمان بەردەوام دەبێ تاکو ئەندامانی خولی نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن.
دادگاى فیدراڵی عێراق، له بڕیارێكیدا سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ى ماوەی په‌رله‌مان رایگه‌یاند “هه‌ر بڕیارێك له‌دواى 45 ڕۆژ له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ربچێت، ده‌ستووریی نییه”. گوتیشی پێویستە پەرلەمان بەردەوام بێ تاکو دادگای باڵا جارێکی دیکە ئەنجامەکان رادەگەیەنێتەوە. ئەگەر نا ماوەی پەرلەمان درێژ نەکرێتەوە، دەبێ حکومەتیش کار نەکات و سەرۆکایەتی کۆماریش بەهانمشێوە لە راپەڕاندنی کارەکانیان رابووەستن.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە په‌رله‌مانى عێراق،له بڕیارێکدا ته‌مه‌نى خۆى درێژكرده‌وه، تا ئه‌وكاته‌ى ڕێكاره‌كانى جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان كۆتایی پێدێت.