نوچەنێت: تایبەت
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانێكی كوژران.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌فسه‌رێك له‌ناو یه‌كه‌ی ٧٠، له باره‌ی رووداوی كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره و پاسه‌وانه‌كه‌ی رایگه‌یاند: شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه ٢٥-٤-٢٠١٨، له گه‌ڕه‌كی تاسلوجه‌ی سلێمانی، به‌هۆی ته‌قه‌لێكردنه‌وه، نه‌قیبێكی پێشمه‌رگه و پاسه‌وانێكی كوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوژراون. هه‌روه‌ها لایه‌نه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و ناسنامه‌ی كوژراوه‌كه و زانیاری ورد بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.