بەرپرسێکی پارتی باسی دۆخی ئێستای خورماتوو دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خورماتوو رایدەگەیەنێت، لە پاش هاتنی هێزی کاردانەوەی خێرا، کەمێک دۆخەیە بەرەو باشی رویشتووە. دەشڵێت “وەک پارتی تائێستا نەمانتوانیووە بگەڕێینەوە خورماتوو”.

لە ١٦ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە، خەڵکی خورماتوو توشی ئازارێکی دڵهەژێن بوونەوە بە هۆی هەڵسوکەوتی حەشدی شەعبی تورکمانی و گروپە هاوشێوەکانی، کە تا ئێستاش بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەو ناوچەیە نەگەڕاونەتەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیەکراتی کوردستان لە خورماتوو، لە بارەی دۆخی ئەو ناوچەیە، رایگەیاند: لە پاش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، دۆخێکی زۆر نالەبار بوو، بەڵام ئێستا لە پاش هاتنی هێزی کاردانەوەی خێرا، کەمێک دۆخەیە بەرەو باشی رویشتووە و لەگەڵ ئەوەشدا، خەڵک هەر لە دڵەڕاوکێدا دەژی.

ئەرسەکان عەلی دەڵێت، بەهۆی جموجوڵی داعش خەڵکی ئەم ناوچەیە لە مەترسیدایە و پارێزراو نین، چوونکە ناوە ناوە رێگری دەکرێت و خەڵک دەڕفێندرێت، بە رێژەیەکی کەمتر لە پێشووتر.

ئەو بەرپرسەی پارتی لە خورماتوو گوتیشی، وەک پارتی تائێستا نەمانتوانیووە بگەڕێینەوە. هەروەها ئێما پێمانوایە ئەو ناوچەیە داگیر کراوە، لە کاتێکدا دەبێ بەپێی یاسا، بە هاوبەشی ئیدارەی ئەو ناوچانە بدرێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com