ئاری جەلال: رێکخراوەکانی رۆژەهەڵاتی کوردستان وەک پێویست نین

0

نوچەنێت: تایبەت

 سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە چەندین جار لە گەڵ رێکخراوەکانیان کۆبوونەوەمان کردووە، پاڵپشتی تەواومان بۆیان دەربڕیوە، بەڵام بەداخەوە ئەوان خۆیان وەک پێویست نەبوون.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دۆخی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: ئێمە چەندین جار لە رێکخراوەکانیان کۆبوونەوەمان کردووە و پاڵپشتی تەواومان بۆیان دەربڕیوە، بەڵام بەداخەوە ئەوان خۆیان وەک پێویست نەبوون و لەلایەن فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانیشەوە رێکخراوەکانیان تۆمار نەکردووە، کە ئەوەش  کێشەیە لەبەردەم ئەنجامدان و پاڵپشتی پڕۆژەکانیان”.

ئاری جەلال دەڵێت، هۆکاری سەرەکی کێشەیان ئەوەیە، رێکخراوی حزبین و مەدەنی نین، بۆیە ناتوانن ئامانجی خۆیان بپێکن. بە راشکاوانە ئەمەمان پێ گوتوون. گوتیشی “دەتوانین داوا لە لایەنە کۆمەک بەخشەکان بکەین، کە پارچەیەکی دیکەی کوردستان، کە خۆیان رێکخراویشیان هەیە، پێویستیان بە هاوارییە و فشار لەسەر یۆئێن دروست بکەین”.

سەرۆکی فیدراسیۆنی پەنابەران ئاماژە بەوەدەدات، کە نازانن رێژەی پەنابەرانی کوردستانی رۆژهەڵات لە باشوور چەند کەسە. هەروەها پێمان راگەیاندوون ئامادین راستەوخۆ لە رووی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە هاوکاریتان بکەین بۆ تۆمارکردنی ناوی تەواوی پەنابەران، بەڵام خۆیان ئامادە نەبوون. 

لەبارەی دۆخی پەنابەرانی کوردستانی رۆژهەڵات ئاری جەلال گوتی “بەداخەوە لە پەیوەندییەکەی بەردەوامدا نین لەگەڵیان و لەو بڕوایەدا نیم بارودۆخیان باش بێ، چونکە ئەوەی دەبینرێت زیاتر بایەخ بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان دەدرێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com