نوجەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆمەڵێک بەڵەگەمان کۆکردووە، کە ئەوە دەیسەلمێنێ دەستکاری دەنگەکانی کەرکوک کراوە، هەموو ئەو بەڵگەکانیشمان ڕادەستی دادگای فیدڕالی کردووە.
دوای راگهیاندنی ئهنجامەکانی ههڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە ١٢-٥-٢٠١٨ بەرێوەچوو، عهرهب و توركمانهكانی كهركوك ناڕهزاییان له ئهنجامهكانی هەڵبژاردن دهربڕی و دواتر گهمارۆی كۆگای ههڵگرتنی سندوقهكانی دهنگدانی ئهو شارهیان دا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد عوسمان، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند “کۆمەڵێک بەڵەگەمان کۆکردووەتەوە، کە دەیسەلمێنێ دەستکاری دەنگەکانی کەرکوک کراوە، ئێمە هەموو ئەو بەڵگانەی کۆمانکردووەتەوە و ڕادەستی دادگای فیدراڵیمان کردووە، ئێمە وەکو هەندێک کەس و لایەنی هەرزە ناکەوینە دەنگەدەنگ و لەخۆمانەوە تەشیر بەخەڵک بکەین”.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەڵێت “ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی دادگای فیدڕاڵین، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو ئاشکرای بکات، کە بابەتەکان چۆنن، ئەوکاتە دادگا خۆی بڕیار ئەدات و یەکلایی دەکاتەوە چی کراوە و چی نەکراوە لە کەکوك، ئەگەر یاسا و دەستوور لەم وڵاتەدا هەبێت، ئەوا ئەوکاتە جێگای خۆی دەگرێت، هەروەها ئێمەش لەدەنگی یەک کچ و کوڕی کەرکوک خۆش نابین کە بەناحە بەم لاو لادا بڕوات”.