نوچەنێت
لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی پیرانشار، ئەفەسەرێکی پایەبەرزی ئێران و چەند کەسێکی دیکە کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوونە. بە گوێرەی راگەیێندراوێکی فەرمی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێشمەرگەیەکی حدکا شەهید بوو.
بو گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، تەرمی کوژراو و بریندارەکانی سەر بە سوپای پاسداران بە کۆپتەر گوازراونەتەوە بۆ ورمێ.
سایتی تسنیم نزیک لە سوپای پاسداران کوژرانی ئەفسەرێکی ئەم سوپایەی پشتڕاست کردۆتەوە.
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دووتوێی راگەیێندراوێکدا، وردەکاری ئەم شەڕ و تێکهەلچوونەوەی پێشمەرگەکانی حدکا و سوپای پاسدارانی خستۆتەڕوو.
دەقی راگەیێندراوەکە بەم شێوەیە:
راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
بۆ ئاگاداری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رادەگەیەنین، کە لە درێژەی کار و چالاکی و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار، شەوی ١٣٩٧/٤/٣ دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە لە حاڵی بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانیان بوون، لە شاخەکانی پشتی زیوە و کۆنە لاجانی سەر بە پیرانشار لە لایەن هێزە دژی گەلیەکانی رێژیمەوە دەکەونە بەر دەسرێژی چەک و پەلاماری هێزی رێژیمی دژە گەلی کۆماری ئیسلامی، پاش شەڕ و پێکدادانێکی زۆر و ئاگربارانی تۆپخانەکانی رێژیم لەو شوێنە، دوژمن بە کوژراو و بریندارێکی زۆرەوە تێک شکا، لەو پێوەندییەدا رێژیم کوژراوێکی خۆی بە ناوی ستوان دوو محمد هاشمی و بریندارێک بە ناوی کسری عبدالعلیزادە راگەیاندووە. پاش کۆتایی شەڕەکە پێشمەرگەکان درێژەیان بە تێکۆشانی خۆیان دا .
لەو شەڕەدا بەداخ و کەسەرێکی گرانەوە پێشمەرگەی ئازا و چاو نەترس هاوڕێ “سامان حەسەن پوور” ناسراو بە سامان شێوەسەڵی شەهید و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕاسان بوو.