هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ململانێێ سەر شەقام

0

نوچەنێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوای ١٥ ساڵ لە حوکمڕانێتی و دەسەڵاتی بێ هاوتای لە پانتای سیاسەتی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤-٦-٢٠١٨، لەگەڵ کێشەیەکی گەورە بەناو هەڵبژاردن بەرەوڕوو دەبێتەوە.

دەنگدەرانی تورکیا، ئەمڕۆ بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و پەرلەمانی دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

براوەی ئەم هەڵبژاردنە بە پێی دەستوری هەموارکراوی تورکیا، کۆمەڵێک دەسەڵات و ئیختیاری جێبەجێکاری نوێی بە دەستەوە دەبێت.

هەرچەند ڕەجه‌ب تەیب ئەردۆغان، بە پێی دوایین بەراورد و ڕاپرسییەکان، پێشەنگی ئەم هەڵبژاردنانە هەژمار دەکرێ، بەڵام موحەڕەم ئینجە، بەربژێری پارتی کۆماریخوازی گەل، لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ پێشوازیەکی گەرمی کۆمەڵگه‌ی تورکیا بەرەوڕوو بۆتەوە، پێشوازییەک، کە بۆ ئەردٶغان چاوەڕواننەکراو بووە.

موحەڕەم ئینجە، پێشتر مامۆستای قوتابخانە بووە و ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیایە، کە بە سەراحەت بێژی بەناوبانگە. خوشکەکەشی لە زۆریەک لە کەمپەین و میتینگەکانی هەڵبژاردن، ئامادەی گۆڕەپانەکە بووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، وێڕای رەخنە و هێرشی توند بۆ سەر بێ ئەزمووونی بەربژێری پارتی کۆماریخوازی گەل، ئینجە بە فێرکار وەسف دەکات. هاوکات لە رۆژانی رابردوودا، ئەردۆغان لەگەڵ پێشوازی گەرمی شەقامی تورکیا لە ؤکابەرەکەی، باسی لە ئەگەری پێکهێنانی دەوڵەتی ئێئتلافی هێناوەتە ئاراوە.

کەمپەینی هەڵبژاردنی موحەڕەم ئینجە، لە ئەزمیر لەگەڵ پێشوازی گەرمی شەقامی ئەم شارە بەرەوڕوو بووەوە. ژمارەی بەشداربووانی ئەم کەمپینە، نزیک بە یەک ملیۆن کەس بەراورد کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە، کە ژمارەی بەشداربووانی کەمپینی هەڵبژاردنی ئەم دواییانەی ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ، کەمتر لە یەک ملیۆن کەس مەزندە کراوە.

 ئەردۆغان دوابەدوای دیدار و چاوپێکەوتنی موحەڕەم ئینجە لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری بەندکراوی پارتی دیموکراتی گەلان، رکابەرە سەرەکيیەکەی خۆی بە لایەنگری لە تیرۆریزم تۆمەتبار کرد. دەوڵەتی تورکیا پارتی دیموکراتی گلان (هەدەپە) بە بوونی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ پەکەکە تۆمەتبار کردووە.

هەر چەند پارتی دیموکراتی گەلان، ئەندامی هاوپەیمانێتی ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتی تورکیا نییە، بەڵام دیدار و چاوپێکەوتنی ئینجە و دەمیرتاش، لە روانگەی زۆرێک لە چاودێرانی سیاسییەوە، هەنگاوێکی رەمزی لە لایەن بەربژێری پارتی کۆماریخوازی گەلان هەژمار دەکرێ، بۆ بردنەوەی دەنگی کورد لەم وڵاتە.

بە پێی ئەنجامی دوایین راپرسییەکان، ئەردۆغان لە قۆناغی یەکەمی ئەم هەڵبژاردنانە، توانای بەدەستهێنانی زۆربەی دەنگەکانی نییە و پێدەچێت لە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردن، ململانێی سەرشەقام بەردەوام بێت.

پێدەچێت پارتی دادوگەشەپێدان، دوای ١٦ ساڵ لە زۆرینەیەکی رەهای پەرلەمانی، دەنگەکانی بۆ ئاستێکی نزمتر دابەزێت.

خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە، کە ئەردۆغان تاکو ئێستا ئامادە نەبووە وەڵامی داواکاری ئینجە بۆ بەشداری لە دیبەیتێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی بداتەوە.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، پێشتر بڕیار بوو لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ بەڕێوەبچێت. ئەردٶغان ١٧ی ئەپریلی ٢٠١٨، لە بڕیارێکدا رایگەیاند “ئەم هەڵبژاردنانە بە شێوەی پێشوەختە بەڕێوەدەچن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com