مشتومڕی نێوان پەرلەمانتاران و خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لەسەر چییە؟

0

نوجەنێت: تایبەت

مشتومڕی نێوان ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان، لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی ئەو بزووتنەوەیە بۆئەوەیە لە ٥%ی کاندیدەکانی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بدرێت بە پەرلەمانتارەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش رەتی دەکاتەوە، کە دەنگۆیەکی لەوشێوەیە ڕاست بێ و بێئاگایی خۆیشی لەو پرسە راگەیاند.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، ئەیوب عەبدوڵڵا ئیسماعیل، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دەنگۆی خۆکاندیدکردنەوەی ئەندامانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند “تاکو ئێستا من هیچ دەنگۆیەکی لەو شێوەیەم نەبیستووە و ناشزانم لەسەر چ بنەمایەکە، ئەگەر ئەو دەنگۆیە ڕاست بوایە، ئێمە ئاگادار دەبووین و دەمانزانی لەسەر چ بنەمایەک دەبێت”.

ئەیوب عەبدوڵڵا گوتیشی “هیچ یاسایەک نییە بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بکات، چونکە بابەتی خۆکاندیدکردنی پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردن لە هەموو دونیادا شتێکی ئاساییە و هیچ کێشەیەکی نییە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com