هۆکاری کوشتنی باوک و کوڕەکەی هەولێر ئاشکرا دەکرێ

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر رایدەگەیەنێت، برای باوک و کوڕەکەی شاری هەولێر، کە چەند کەسێکی لەماڵی خۆیدا کوشتووە. دەشڵێت “برای کوژراوەکان تاوانبارە و داڵدە دراوە و رادەستی یاسا نەکراوە، بۆیە کێشەکە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە”.

ئێوارەی رۆژی هەینی 22-6-2018، كوڕ و باوكێك لەلایەن چەكداری نەناسراوەوە لە نەمامگەیەکدا لە هەولێر كوژران و ئەنجامدەرانی تاوانەکە هەڵاتوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر، لەبارەی رووداوی کوشتنی باوک و کوڕێک لە هەولێر رایگەیاند: برای باوک و کوڕەکەی شاری هەولێر، کە چەند کەسێکی لەماڵی خۆیدا کوشتووە، بۆیە کێشەکە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە ئەو ڕووداوەی رۆژی ھەینی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ڕووی دا و بەهۆیەوە باوک و کوڕێک لە هەولێر کوژران، پەیوەندی بە کێشیەکی پێشووترەوە هەیە کە خەڵکی تیا کوژراوە.

 تاریق نوری زیاتر روونی کردەوە و گوتی “دوو ساڵ لەمەوبەر، لەسەر کێشەی قەرز، دوو کەسی سەر بە عەشیرەتێکی لە ماڵی خۆیدا کوشتبوو، دواتر چووەتە سلێمانی و لای بەرپرسێکی باڵای یەکێتی جێگیر ببوو“.

بە گوێرەی ماڵپەڕی باسنیوز، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر دەڵێت، کە بەھۆی داڵدەدانی بکوژەکە و ڕادەستنەکردنی بە یاسا، لە لایەن مەحموود سەنگاوی، (ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و فەرماندەی گەرمیانی ئەو حزبە)، کێشەکە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە، دواتریش تاوانی دیکەی لێ کەوتووەتەوە، کە بەهۆیەوە باوک و کوڕەکە کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com