تەنیا لەم کاتەدا درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان یاساییە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بە پێی دەستوور هیچ بڕگەیەک نییە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، تەنیا لە حاڵەتی نائاسایی دەبێ. دەشڵێت “درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان پەستپێکێکی باش نابێت بۆ عێراق”.

رۆژی 30-6-2018 تەمەنی ئەم خوولەی پەرلەمانی عێراق کۆتاییدێت، هەرچەندە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی لایەنەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و بڕیاری بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکان لەلایەن پەرلەمانەوە، هێشتا خوولی نوێ ئامادە نییە بۆ دەستبەکاربوون.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی خۆی، رایگەیاند: بە پێی دەستوور هیچ بڕگەیەک نییە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، بەڵام لە حاڵەتی نائاسایی وادەکات پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە. تا ئێستا لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 12ی مانگی رابردوو، لایەنە سیاسییەکان بە رازی و ناڕازییەوە لە گەڵ کۆمسیۆن نەگەیشتوونەتە فۆڕمێک، کە بە چ شێوەیەک دەنگەکان بژمێردرێتەوە. 

موحسن عوسمان ئاماژە بەوە دەدات، کە لە 1-7-2018، خولی نوێی پەرلەمان دەستپێدەکات و دەبێ سوێندی یاسایی بخۆن، بەڵام لایەنە سیاسییەکان ناتوانن بۆ 1ی مانگی داهاتوو خۆیان ئامادە بکەن، بۆیە بۆشایی یاسایی لە عێراق دروست دەبێت، لەبەر ئەوە پەرلەمان درێژە بە تەمەنی خۆی دەدات.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ، درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان لە رووی ماددییەوە هیچ زەرەرێک بە عێراق ناگات، بەڵام دیاردە و دەستپێکێکی باش نییە، لەبەر ئەوەی ئەوە نیشان دەدات لە عێراق لە پاش 15 ساڵ لە رووخانی دەسەڵاتی سەددام بەرەو پێش نەچووە و دەسەڵات لەدژی یەک بەکاردەهێنن، وەک ستەمکار.  

 هەر لە دانیشتنی رۆژی هەینی (22-6-2018)ـی پەرلەمانی عێراق، بەشێکی پەرلەمانتاران واژۆیان بۆ درێژکرنەوەی تەمەنی پەرلەمان کرد، کە دوو لەو پەرلەمانتارانە کوردن. 60 پەرلەمانتاری عێراق، بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان واژۆیان کۆکردەوە و، پرۆژە یاسایەکەیان بردە نێو هۆڵی پەرلەمان، عادل نووری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ئاسیا حاجی، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لەنێو ئەو پەرلەمانتارانە بوون. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com