نوچەنێت: ئاژانسەکان
سەلاحەدین ده‌میرتاش لە پەیامێکی نوێیدا بۆ خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستان، داوایان لێدەکات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش، کاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، 20 مانگە بە چەند تۆمەتێک زیندانیكراوە، بەو هۆیەوە لەڕێگەی ڤیدیۆ و تویتەرەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، کاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له نوێترین په‌یامیدا له تویته‌ر رایگه‌یاند “ئه‌م په‌یامه‌م تایبه‌ته بۆ ئه‌و کەسانەی، كه پێیانوایه به ده‌نگێك هیچ گۆڕانكاری نابێت و تاوه‌كو ئێستاش بڕیاریان نه‌داوه بچنه سەر سندووقی ده‌نگدان. به‌ڵێ، ده‌نگێك زۆره بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری زۆر بكرێت”.
ده‌میرتاش له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت “ئه‌م وڵاته، نیشتمانی هاوبه‌شی هه‌موومان و ماڵی هه‌موومان ده‌مێنێته‌وه. ئێستا كاتی دوودڵی و رارابوون نییه، كاتی هه‌ڵوێست و بڕیاردانه. پێویسته بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن. هه‌رگیز مه‌ڵێن به ده‌نگێك چی ده‌گۆڕێت؟ زۆر شت ده‌گۆڕێت”.
دەمیرتاش ده‌شڵێت “حكومه‌ت ته‌نیا به‌رپرسیاره له ئاسایشی ده‌نگده‌ران، به‌ڵام ئه‌ركی هاونیشتمانییانه ده‌نگه‌كانیان بپارێزن. چاو‌دێر بن و نوێنه‌ری ده‌نگه‌كانتان بن و خاوه‌نداری داهاتوو و ئیراده‌تان بن”.