نوچەنێت
ئه‌مڕۆ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكه‌وه، له‌نێوان دوو گوندى سنووری قه‌زاى خانه‌قین، كچێك گیانى له ده‌ستدا و برایه‌كیشی برینداربوو.
ئەمەله كاتێكدایه، كه دوێنێ پێنجشەممە 21-6-2018، دانیشتووانى شارى خانه‌قین دژى زیادبوونى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان، كه تێیدا به‌زۆرى هاوڵاتیانى كورد ده‌كرێنه ئامانج، مانگرتنى گشتییان ڕاگه‌یاند و بۆماوه‌ى چوار كاتژمێر بازاڕ و دوكانه‌كانیان داخست.
به‌پێى زانیارییەکان، كاتژمێر 6:30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22-6-2018) له‌نێوان هه‌ردوو گوندى محه‌مه‌د عه‌باس و گوندى مه‌ردان له‌سنوورى قه‌زاى خانه‌قین، بۆمبێك به ئۆتۆمۆبێلێكى جۆرى (كیاى بارهه‌ڵگر)دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه كچێك گیانى له ده‌ستداوه و كوڕێكیش برینداربووه، كه خوشك و بران”. هەروەها “كچه‌كه 18 ساڵانە و كوڕه‌كه‌ش 15 ساڵ تەمەنیەتی”.
شارى خانه‌قین، یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له‌پاش پرۆسه‌ى ناسراو به “ئازادى عێراق” زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌پاش ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، شاره‌كه كه‌وته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبی.