بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی تاڵەبانی دەکات

0

نوچەنێت

مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی باییز تاڵەبانی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات.

دەقی پەیامەکەی بارزانی: 

خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری پێشووی ئابووری و دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شێخ باییز تاڵەبانی – مان پێگەییشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە داواکارم دوایین ناخۆشیتان بێت و گیانی کاک شێخ بایز بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و  ئۆقرەیی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٢١ـی٦ـی٢٠١٨

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com