نوچەنێت-تایم
گۆڤاری تایم لە بابەتێکی شیکاریدا دەڵێت، سەلاحەدین دەمیرتاش، ئەگەر چی چانسێکی ئەوتۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا نییە، بەڵام خۆی و حزبەکەی دەتوانن بە وەدەستهێنانی ١٠%ی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا، ئەردٶغان لە گەیشتن بە زۆرینەی پەرلەمانی بەرەوڕووی شکست بکەنەوە.
گۆڤاری تایم هەروەها نووسیویەتی: هەڵبژارنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێ، ئەم هەڵبژاردنانە گۆڕانێکی سیاسییە لە سیستەمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتی. هەر بۆیە گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە.
گۆڤاری تایم لە بابەتەکەیدا، رۆڵی دەمیرتاش و پارتی دیموکراتی گەلان، لە سەرخەستن یان خستنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە گەیشتن بە ئامانجەکانی بە گرنگ و یەک لاکەرەوە وەسف دەکات.
بە گوێرەی گۆڤاری تایم، ئەگەر دەمیرتاش بتوانێ دەنگ و ڕای جەماوەر بۆ لای حزبەکەی رابکێشێ، حزبی دەسەڵاتدار ناتوانێ زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستبهێنێ و سەرۆککۆماری داهاتووش ناتوانێ بە دڵخوازی خۆی تەڕاتێن بکات.