یەپەگە پاشەکشە دەکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی تورکیا، باس لە دەستپێکی کشانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە شاری ستراتیژی مینبەج دەکات و دەڵێت “لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەم پاشەکشەیە دەستپێدەکات”.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢١-٦-٢٠١٨) لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی هەواڵی سی.ئێن.ئێن تورک، گوتی: شەڕڤانانی یەپەگە لە چواری مانگی جولای، لە شاری مینبەج دەکشێنەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیشی کردەوە، کە نەخشەڕێگای هاوبەشی وڵاتەکەی و ئەمریکا، کە بە رێککەوتن ئامادە کراوە، بە تەواوی دەخرێتەوە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم لێدوانەی چاوش ئۆغڵو لە کاتێکدایە، کە ئەنقەرە و واشنتۆن سەرەتای ئەم مانگە گەیشتنە رێککەوتنێکی سەرەتایی، کە بەو پێیە یەپەگە شاری مینبەج جێبهێڵی و لە قۆناغی دواتردا هێزەکانی دوو وڵاتە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری شارەکە لە ئەستۆ بگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com