نوچەنێت: تایبەت
دادگای فیدراڵی عێراق هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت، ئاوارەکان و دەنگدانی دەرەوەی ڕەتکردەوە، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان-یش “دەستخۆشی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات”.
مەدحەت مەحمود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١-٦-٢٠١٨ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌به‌غدا رایگەیاند “تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناده‌ستووری نییه، بەڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و پێشمه‌رگه و هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كانی ناوخۆ بە هه‌ده‌ردانی ده‌نگی ده‌نگه‌ده‌رانه و پێچەوانەی دەستوورە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت ڕەتکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند “ئێمە وەکو لیژنەی پێشمەرگە دەستخۆشی لە بڕیارەکەی دادگای فیدرالی دەکەین، چونکە سەروەری یاسایان گەڕاندەوە بۆ وڵات، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە ویستی ئێمە بوو هەر وەکو پێشتریش داوامانکردبوو، کە نابێت دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتەوە، لەبەر ئەوەی پێچەوانەی دەستوورە”.
سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئەمەش ئەوە دەردەخات بڕیارەی پەرلەمانی عێراق، کە لە ٦-٦-٢٠١٨‌دا دەریکرد، تەنها بڕیارێکی سیاسی و نادەستووری بووە.
شیلان جەعفەر گوتیشی “ئێمە هیچ لارییەکمان نییە لەوەی، کە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بەدەستی بۆ دەنگدانی تایبەت، دەنگدانی دەروە و نازحینیش بکرێت، بەلامانەوە کارێکی ئاسایییە”.