لە هەولێر کەسێک کوژرا

0

نوچەنێت: تایبەت

لەسەر ڕێگای نێوان کەسنەزان – ھەولێر، کەسێک بە فیشەک کوژرا و گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رووداوەکە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت “سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، لەبارەی رووداوی کوشتن ئەمڕۆ لە هەولێر راگەیاند “پێش نیوەڕی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-6-2018، لەسەر ڕێگای کەسنەزان کەسێک بە فیشەک کوژراوە”. گوتیشی “ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەین لە ڕووداوەکە و ناتوانین زانیاریی زیاتر ئاشکرا بکەین.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە شوێنەکە ڕۆیشتووە و ھێزە ئەمنییەکانیش لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com