نێچیرڤان بارزانی: شێخ بایز تاڵەبانی كەسێكی سەرڕاست بوو

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری پێشووی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-6-2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پرسەنامەیەكەدا بەبۆنەی كۆچی دوایی بایز تاڵەبانی، وەزیری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی کرد و رای گەیاند، کە یادی كۆچكردوو و سەرڕاستی و قسەخۆشەكانی هەمیشە لەیادی ئەواندا دەمێننەوە.

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە كاتی پێكەوە كاركردنیاندا، شێخ باییز، نموونەی كەسێكی شارەزا و سەرڕاست بوو. هەروەها قسەخۆشەكانی هەمیشە گەرماییەكی زیاتری دەدایە كاركردنێكی گونجاو و پڕ لە لێكگەیشتن، لە هەمانكاتدا ژیانی ڕابردووشی پڕبوو لە تێكۆشان و دڵسۆزی بۆ شۆڕش و گەلی كوردستان.

دەقی پرسەنامەکە:

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی،

بەداخەوە ئەمڕۆ كەسایەتی و وەزیری پێشووی ئابووری و دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی، كۆچی دوایی كرد. بەوبۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و هاوكارانم لە ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەم و لە خوای مەزن داواكارین جێگەی بەهەشت بێت.

لە كاتی پێكەوە كاركردنماندا، شێخ باییز نموونەی كەسێكی شارەزا و سەرڕاست بوو لە كاركردندا، هەروەها قسەخۆشەكانی هەمیشە گەرماییەكی زیاتری دەدایە كاركردنێكی گونجاو و پڕ لە لێكگەیشتن لەگەڵ شێخ باییزدا، لە هەمانكاتدا ژیانی ڕابردووشی پڕبوو لە تێكۆشان و دڵسۆزی بۆ شۆڕش و گەلی كوردستان.

سەرڕاستی و قسەشیرینیی شێخ باییز تاڵەبانی، وەك یادگارەكانی كەسێكی دڵسۆز لە یادی ئێمەدا هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان

21-6-2018

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com