نوچەنێت
دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیدا بڕیاری پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە.
دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیدا بڕیاریدا بەوەی، کە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان و دەنگدانی دەرەوە نایاساییە و بەپێچەوانەی مافی دەنگدانە بۆ دەنگدەران و رەتیکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی 6-6-2018 بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، دەنگدانی ئاوارەکان و دەنگدانی دەرەوەی وڵات.