دی ئێن ئۆ حەقدەستی مانگی سێی وەرگرت

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی، کە لە کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان کاردەکات رایدەگەیەنێت، حەقدەستی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی سێی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، خاوەندارییەتی 75%ی کێڵگەی تاوکێ دەکات.

بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی، کە لە کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، بڕی 62.19 ملیۆن دۆلاری وەک حەقدەستی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی سێی ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.

بە گدی ئێن ئۆ دەڵێت، ئەو بڕە پارەیە بەپێی خاوەندارییەتی پشکەکان لە کێڵگەی تاوکێ لە نێوان کۆمپانیاکە و کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دابەش دەکرێت.

هەروەها کۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاندووە “بڕی 5.58 ملیۆن دۆلاری بە جیا وەرگرتووە وەک شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایە دوای یەکلاییکردنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوودا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com