هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی هەولێر ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگرێگ لە بازاڕێكی شاری هەولێر كەوتووەتەوە بەوهۆیەوە زیاتر لە 120 دووكان سووتاوە و هۆكاری ئاگرەكەش یاری ئاگرین بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، “لە ئەنجامی ئەو ئاگرەی لە بازاڕی سیاجی گەڕەكی كوردستانی هەولێر كەوتەوە زیاتر لە 120 دووكان سووتاوە، کە بازاڕی سیاجی گەڕەكی كوردستان، لە شاری هەولێر لە 620 دووكان پێكهاتووە.”.

عەمید شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر بە رووداوی گوتووە  “هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە یاری ئاگرین بووە، هەرچەندە سەرەتا وەها راگەیەنرا، كە هۆكاری ئاگرەكە شۆرتی كارەبا بووبێت، بەڵام دواتر دەركەوت كە بەو جۆرە نییە ‌و هۆكارەكەی یاری ئاگرین بووە ، تیمەكانیشمان لەوبارەیەوە سەرقاڵی لێكۆڵینەوە زیاترن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com