نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدگەیەنێت، دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هەرێم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بڕیاره رۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨، ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە هیشتا حکومەتی نوێی عێراق پێکنەهاتووە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٢ ئایار قبوڵ نەکراوە، ئاراستەیەکیش لەعێراقدا هەیە کە داوای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن دەکات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سهركهوت سەرحەد، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی لەپەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند” ئەگەر بێت و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوابکەوێت، وە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵ نەکرێت و ببێتە هۆی درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمانی عێراق، بە بڕوای من رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەکاتی خۆیدا”.
سهركهوت سەرحەد ئاماژە بەوەدەکات، دیاریکردنی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠-٩ و لە هەمان کاتدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکلایی نەبووەتەوە و حکومەتی نوێش رانەگەیەندراوە، دەبێتە گرفت بۆ هەرێمی کوردستان، لەڕووی یاسایی و ئەو بەند و یاسایانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە.
هەروەها گوتیشی “هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دواتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دواتریش هەڵبژارد نی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەیەک ساڵدا و لەماوەی چەند مانگێکدا کاریكی ئەستەمە، گرفت بۆ کۆمسیۆن و باری دەروونی خەڵکیش درووست دەکات”.