ئۆپۆزسیۆنی هەرێم بەم هۆکارە داوای پووچەڵکردنەوەی دەنگی تایبەتیان کردووە

0

نوچەنێت: تایبەت

چالاکێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئەو حزبە تازانە، کە پێیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن، کە چوونەتە بەغدا و لۆبیان دروستکردووە، بە روونی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و هەندێک دۆکیۆمێنت دەرکەوتووە،

لە رۆژی 6-6-2018، پەرلەمانی عێاق لە لە کۆبوونەوەیەکی دا چەند بڕیارێکی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن دەرکرد، کە یەکێک لە بڕیارەکان لەهەرێمی کوردستان پوچەڵکردنەوەی دەنگی پێشمەرگە بووە، هەروەها لایەنە کوردییەکان بێجگە لە پارتی و یەکێتی ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی عڕاقیان بە سەرکەوتن وەسف کرد.

لە لێدوانێکی تایەبت بە نوچەنێت، ئامانج نووری، چالاکی سیاسی، لەبارەی رەتکردنەوەی دەنگی پێشمەرگەوە رایگەیاند: لە سووتانی دەنگەکانی پێشمەرگە، ئەو حزبە تازانە، کە پێیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن، کە چوونەتە بەغدا و لۆبیان دروستکردووە، بە روونی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و هەندێک دۆکیۆمێنت دەرکەوتووە، دیارە داوای سووتاندنی دەنگی پێشمەرگە دەکەن، کە لە موسڵێش دەنگی ئاوارەکان سوتێنراوە.

 لەبارەی بەرژەوەندی سیاسی ئەو لایەنانە لەسەر سوتانی دەنگی پێشمەرگە، ئامانج نووری دەڵێت “لە هەڵبژاردندا لە هەر شوێنێک، لە بەرانبەرەکەت بتوانی سندووقێکیان لێ بسووتێنی، دەنگێک دەکاتە دوو دەنگ، واتە دەنگێکت لە بەرانبەر کەم کردۆتەوە و لە دابەشکردنی رێژەی دەنگ، دەنگێکی ئەو لایەنە زیاد دەکات”. گوتیشی “ئەو کارەی ئەو لایەنانە کردوویانە زڵمە لە پێشمەرگە وەکو تاک، چونکە ئەگەر دەنگدانی تایبەت نەبا لەبەر هۆکاری ئامادەکاری ئەمنی، ئەوانیش بە شێوەی مەدەنی دەنگیان دەدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com