نوچەنێت: تایبەت
چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئێمە بەرانبەر تونێلێکی تاریکین، چونکە ئەگەر هەڵبژاردنیش بکرێتەوە و لایەنێکی دیکە دەربچێت، لایەنی بەرانبەر قبووڵی ناکات.
لە دوای راگەیاندی ئەنجامە بەرایەکانەوە کۆمەڵێک حزبت و رێکخراو ئەنجامەکەیان رەتکردەوە و بەساختەکاری و دەستوەردان ناویان برد، تەنانەت بە دەستوەردانی وڵاتێکی دراوسێ ناویان لێنا. لە پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەستن و بۆ ئەو مەبەستەش نۆ دادوەریان بۆ جێگەگرتنەوەی کۆمسیۆن دیاری کرد.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی فەیلی، چاودێری سیاسی، لەبارەی گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 12مەی ئەمساڵ، رایگەیاند: بێگومان کێشە دروست دەبێ، ئێمە بەرانبەر تونێلێکی تاریکین، چونکە ئەگەر هەڵبژاردنیش بکرێتەوە ولاێەنێکی دیکە دەربچێت، لایەنی بەرانبەر قبووڵ ناکات.
عەلی فەیلی دەڵێت، لە راستیدا دەبێ رێگەیە بدۆزرێتەوە و هەموو لایەنەکان پابەندبن بەو ئەنجامە. راستە سەلامەتی هەڵبژاردن گرنگە، بەڵام سەلامەتی ئەمنی کۆمەڵگا گرنگترە. گوتیشی “ئەگەر کۆمەڵگا توشی شەڕێکی ناوخۆیی بکەین، لە ئەنجامدا ئێمە چیمان کردووە و چ دەستکەوتێمکان بەدەست هێناوە.