نوچەنێت: تایبەت
لە نزیک داقووق داعش پەلاماری گوندی زەنقەری کاکەییەکانیدا، فەرهاد ئاغای کاکەیی و پێنج کرێکاریان بردوون. چالاکیکی مەدەنی کاکەیی دەڵێت “داعش لەو ناوچەیە بەبێ هیچ گرفتێک هاتووچۆ دەکات و کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەش لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە دەست حکومەتی ناوەندە”.
ماڵی فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی، دوو رۆژ له‌مه‌وپێش نزیكه‌ی 45 چه‌كداری داعش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ناوبراو و پێنج كرێكاریان به ئاراسته‌ی حه‌ویجه رفاند، داعش له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رفاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یاند.
باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی داقووق، سنووری ئه‌و گونده كاكه‌یی نشینانه‌یه، كه له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داعش خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی هه‌ره‌سانكردووه و هه‌رجاره و كه‌سێك یان زیاتریان لێ ده‌ڕفێنێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هێمن مەحموود کاکەیی، چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنووس، لەبارەی رفاندنی چەندکەسێکی کاکەیی لە لایەن داعشەوە، رایگەیاند: بەداخەوە چەند هاوڵاتییەکی کاکەیی لە لایەن ئەو چەکدارانەوە رفێراون بۆشوێنێکی نادیار. هەروەها چەکدارانی داعش بەهۆی چۆڵبوونی سەنگەرەکانی پشمەرگە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە، بەبێ هێچ بەربەستێک هاتووچۆ دەکەن و پەلاماری گوندنشێنەکان دەدەن.
هێمن کاکەیی دەڵێت، پاراستنی ئەو گوندنشینانە لە ئەستۆی حکومەتی ناوەند دایە و ئەوانێش لەو شوێنانە بوونیان نییە.