هەڵوێستی چالاکێکی سیاسی لەبارەی هەڵوێستی حزبە نوێیەکان

0

نوچەنێت: تایبەت

چالاکێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، تێکدانی یەکڕیزی لە هەر لایەنێکەوە بێ، چ دەسەڵات و چ ئەو هێزە سیاسیانەوە بێت، کە تازە دروست بوون و ئەزمونێکی وایان نییە و شتەکانیان تێکەڵ دەکەن، کارێکی زۆر خراپە.

لە  دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 6-6-2018ی پەرلەمانی عێراقدا، بە ئامادەبوونی 173 پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسایەک پەسندکرا و بڕیاردرا لە 100٪ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایاری 2018 بە دەست بژمێردرێنەوە. هەروەها ئەندامانی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن لە کارەکانیان دوورخرانەوە و کارەکانی کۆمیسیۆن بە نۆ دادوەر دەسپێردرێن. هەروەها دەنگی ئاوارەکان و دەرەوەی وڵات هەژمار ناکریت.

لەم بڕیارانەی پەرلەمانی عێراق، دەنگی تایبەت لە هەرێم پوچەڵ دەکرێتەوە و لە گەڵ دەنگی دەرەوەی وڵات ودەنگی ئاوارەکان بە تایبەتی موسڵ. بۆ دەنگدان لەسەر ئەمە. فراکسیۆنە کوردییەکان بێجگە لە پارتی و یەکێتی، هەموویان بەشدارییان کردووە و دەنگایان داوە و لە راگەیەندراوێکدا پشتگیری خۆیان بۆ بڕیارەکانی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق دەربڕی، کە شارەزایان ئەمە بەزیانی ژمارەی کوردسییەکانی کوردی دەزانن.

لە لێداونێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئامانج نوری، چالاکی سیاسی سەربەخۆ، لەبارەی سوتانی دەنگی پێشمەرگە بە پێی بڕیارێکی بەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە، تێکدانی یەکڕیزی لە هەر لایەنێکەوە بێ، چ دەسەڵات و چ ئەو هێزە سیاسیانەوە بێت، کە تازە دروست بوون و ئەزمونێکی وایان نییە و شتەکانیان تێکەڵ دەکەن، کارێکی زۆر خراپە. بە دڵنیاییەوە ناکۆکی ئەو درزەیە، کە دوژمن لێی هاتووەتە ناوەوە و زەفەری پێ بردووین و زەربەی باشیان لێ وەشاندووین.

ئامانج نوری دەڵێت، ئەو هێزانەی لە ماوەی رابردوودا دروست بوون، بە درێژایی ئەو ماوەیەی گەلەکەی ئێمە لە ژێر گەمارۆی (سەربازی، ئیداری، ئاسمانی، سیاسی و مالی) دا بوو، ئەو هێزانە نەهاتن ئەو حەماس و خەڵک کۆکردنەوەیە هەیانە، لە راستای ئەوەی ئەو فشارانەمان لەسەر لابچێ، کە لە رووی یاسای و دەستوورییەوە ئیدانەی ئەم بەکارهێنانەی ئەم دەسەڵاتە بکەن لە رووی سەربازییەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە سیاسییەکان، کە حەیدەر عەبادی (سەرۆکوەزیرانی عێراق) بەکاریهێنا. گوتیشی “بەڵام ئەمانە دێن لەبەر چەند کورسییەک بۆ خۆیان و ئەندامەکانیان، ئەم هەڵسووڕانە گەورەیە دەکەن”. 

نووری ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمە دووفاقییەکی زۆر گەورەیە، دەبوایە لەسەر چوار ساڵ بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و لە مەسەلەی 16ی ئۆکتۆبەر هەڵوێستیان هەبوایە و لۆبییان لە دەرەوە دروستبکردایە و هەروەها بە هانای خەڵکی ئاوارەی دووز، هەروەها ئەو هەموو ئاوارەی ناوچەکانی دیکە بڕوشتبان، کە چاو لێدەکەی ئەوانەیان نەکردووە. بەڵام دێن لۆبی دەکەن لە گەڵ دوژمنەکان لەسەر کورسی دەیکەن. ئەمەش سەرەتایەکی زۆر خراپە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com