نوچەنێت
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، پێنج رۆژ پشوی راگەیاند.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠-٦-٢٠١٨ رایگەیاند ، بەبۆنەی جەژنی رەمەزان لە رۆژی پێنجشەممە ١٤-٦-٢٠١٨، تا رۆژی دووشەممە ١٨-٦-٢٠١٨، پشوو بەردەوام دەبێت و رۆژی سێشەممە، دەوام لە دامودەزگاکانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە.
دەقی راگەێندراوەکەی حکومەتی هەرێم
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان وجیهان دەكەین وهیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دڵخۆشی و سەقامگیری بۆ هەرێمی كوردستان و پتەوتركردنی یەكڕیزی گەلەكەمان.
بەم بۆنەیشەوە رایدەگەیەنین، پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی پێنجشەممە 2018/6/14 دەست پێدەكات و تا رۆژی دووشەممە 2018/6/18 بەردەوام دەبێت و رۆژی سێ شەممە 2018/6/19 دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.