نوچەنێت:تایبەت
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی ١٤ی حوزەیران لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف، بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، کۆدەبێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوجەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم سەبارەت بەدیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕایگەیاند”تائێستا دیار نییە یەکەم ڕۆژی جەژن کەی دەبێت، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە رۆژی هەینی بێت. ئەگەر مانگی ڕەمەزان ٣٠ رۆژی پڕبێت ئەوا شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان، بۆئەو مەبەستەش ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی حوزەیران، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف، چاودێری بینینی مانگ دەکات و رایدەگەیەنین”.
نەبەز ئیسماعیل هەروەها دەڵێت”لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، تیمەکانی وەزارەتی ئەوقاف چاودێری بینینی مانگ دەکەن، لەڕێگەی سایتەکەی ئێوەشەوە ڕایدەگەیەنم، هەر هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان، ئەگەر مانگی بینی، پێویستە یەکەی ئیداری سنورەکەی خۆی ئاگادار بکاتەوە”.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوەدەکات، کە وەزارەتەکەیان بەهیچ شێوەیەک وابەستەنابێت بە بڕیاری وەقفی سونی و شیعی عێراقییەوە، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن “حکومەتی هەرێمی کوردستان، خاوەنی سیادەی خۆیەتی. ئێمە لیژنەی بینینی مانگی خۆمان هەیەوە ئەو لیژنەیە بڕیار